بێڕيڤان سهليم: ئێزدی دێ چهندين پۆستان ل پارێزگهها دهۆکێ وەرگرن
بێڕيڤان سهليم: ئێزدی دێ چهندين پۆستان ل پارێزگهها دهۆکێ وەرگرن
دهۆک- KDP.info-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک دەڵێت، ئیزدیان لە ئیدارەی پارێزگای دهۆکیش پۆستیان پێ دەدرێت.
بێریڤان سەلیم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لەو شەش بەڕێوەبەرە گشتییەی ماون ئێزدیان پشکیان دەبێت و بڕیارە لەسەر ئاستی قایمقامەکانیش پۆستێکیان پێ بدرێت."
دوێنێ "کەریم سلێمان"، کوردی ئێزدی، لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پۆستی بریکاری وەزیری وەرگرت.
سەلیم ئاماژەیشی دا: "ئێزدییەکان پۆستیان لە پارێزگای دهۆک بەردەکەوێت لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و چەندین پۆستی تریش و چەندین پۆست بۆ پێکهاتەکان لە مەسیحی و ئیزدییەکان یەکلایی بوونەتەوە."
تعليقات