مەترسی هەیە پشكا ئاهێن خوارنێ يێن هەزاران خێزانێن ئێزدی بێتە بڕین
ئێزديخان نيوز:
بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆری كوردانی ئێزیدی بەڵگەكان و فۆرمی خۆراكیان لە كارەساتی شنگال فەوتاوە، لەلایەن بەغداوە كێشەیان بۆ دروست دەكرێت و ئەمساڵیش هەوڵی بڕینی بەشە خۆراكیان دەدرێت.
مەحما خەلیل قایمقامی شنگال بۆ "وشە" گوتی، لەدوای كارەساتی شنگال بەهەزاران خێزانی كوردی ئێزیدی بەڵگەكانی وەك ناسنامە و فۆرمی خۆراك و بەڵگەكانی تریان لە دەست داوە، بۆیە بەغداش ساڵانە هەڕەشەی ئەوە دەكات ئەوەی فۆرمی خۆراكی نەبێت، بەشە خۆراكی مانگانەیان دەبڕن.
قایمقامی شنگال بە پێویستی دەزانێ بەرگری لە مافی ئەو هاووڵاتییانە بكرێت و لە دوای ئەو كارەساتانەی بەسەریاندا هات، چیتر نەهامەتی تریان بەسەردا نەسەپێنرێت. ئەو ئاماژەی دا هەموو هەوڵێكیان بەگەڕ خستووە فۆرمی نوێیان بۆ دەربكەن.
لە ساڵی 2014 دوای هێرشی داعش بۆ سەر شنگال و دەوروبەری بەسەدان هەزار خێزان ئاوارە بوون. بەشێكیان لە لایەن تیرۆریستانەوە بەدیل گیران و رفێنران و بەشێكیش كۆمەڵكوژ كران، ئەوانەی تر تەنیا توانیان خۆیان رزگار بكەن و سەرجەمیان ماڵەكانیان بەجێهێشت و تەنانەت فریای ئەوە نەكەوتن بەڵگەنامەكانی خۆشیان لەگەڵ خۆیاندا بەرن.
تعليقات