درامه‌كا عێراقى سڤكاتيێ ب‌ ئێزدیان د‌كه‌ت

وشه‌:
دواى ئه‌وه‌ى درامایه‌كی كۆمیدیی ته‌له‌فزیۆنی‌ یو تیڤی‌ عێراقی‌ سوكایه‌تی‌ به ‌كورده‌ ئێزیدییه‌كان ده‌كات، وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی‌ سوكایتیكردنه‌كه‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى ئایار، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واری عێراق له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕاى گه‌یاندووه‌، "له‌ كاری هونه‌ریدا تا ئه‌و په‌ڕی ڕاده‌ ده‌بێت ڕه‌چاوی پێكهاته‌ و سرووشتی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بكرێت و نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سوكایه‌تی به‌ ئاین و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ بكرێت."

له‌ به‌شێكى ترى به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ دژی‌ ئه‌و درامایه‌‌ وه‌ستایه‌وه‌ و داوای‌ له ‌كه‌ناڵه‌كه‌ كردووه‌ ئه‌و درامایه‌‌ ڕابگرێت.

شایه‌نى باسه‌ له‌ زنجیره‌ درامای كۆمیدی "بنج عام"، كه‌ له‌ كه‌ناڵی "UTV"ی عێراقی په‌خشده‌كرێت، له‌ ئه‌ڵقه‌یه‌كدا باسی كه‌نیزه‌ك و ڕفاندنی ئافره‌تانی ئێزدی ده‌كات و سوكایه‌تی و گاڵته‌ به‌ ئاینه‌كه‌یان ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ى  زۆر بویه‌وه‌ و چالاكوانانی ئێزدی ئه‌و به‌رنامه‌یان به‌ سوكایه‌تیكردن به‌ پیرۆزیی ئاینه‌كه‌یان و په‌یڕه‌وانی ئێزدیی له‌ قه‌ڵه‌مداوه‌.

لە سێى ئابى ساڵى 2014 داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت و كۆمەڵكوژی بەرانبەر ئێزدییان كرد و مەزارگە و هەموو پیرۆزییەكانیشی تەقاندنەوە، ئەوه‌ بێجگە لە كوشتنی هاووڵاتییانی ئێزدی و بردنى كچانیان و فڕۆشتنیان له‌لایه‌ن ئه‌میره‌كانى داعشه‌وه‌.

تعليقات

المشاركات الشائعة