هه‌تا گه‌ره‌نتيا ئێمناهيێ نه‌بت خه‌لكێ شنگال ڤه‌ناگه‌رته‌ ده‌ڤه‌رێن خۆ ڤه‌

شنگال-KDP.info-
 شنگالییەکان پێیان وایە، هیچ جارێک ناگەڕێنەوە شارەکەیان تا دڵنیایییان نەبێ بۆ پاراستنیان، چونکە ئەوان تاقەتی کۆمەڵکوژی و شەڕ و مەترسییان نییە و هەموو هیوایەکیان ئەوەیە کە پاراستوو بن.

ئەلیاس عەبدوڵڵا، خەڵکی کۆمەڵگای گرعزێرە، کە دەکەوێتە باشووری قەزای شنگال، دەڵێ: "دەبێ سەرەتا خزمەتگوازی بۆ شارەکە دابین بکریت و دواتر خەڵک بڕۆنە شارەکە، ئەو شارە وێرانە و نازانین بچینە کوێ."

ناوبراو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''خۆ ئەگەر شارەکەمان هەمووی ئاوەدان بێت و هیچ خزمەتگوزاریی نەبێت ئەی چی لەو شارەکە بکەین، ئەگەر شارەکە یەک بستی ئەمنی نەبێت، ئێستا دەیان گرووپ و ئاڵا لە شنگال هەن."

ناسر شەهوانی، خەڵکی تلبەنات، کە دەکەوێتە باشووری قەزای شنگال، دەڵێ: "شارەکەمان هەمووی کاول بووە، جگە لەوەش، ئەوانەی دەستیان بە خوێنی ئێزدیان سوورە ئێستا هەموویان لە دەورەبەری شارەکەمانن، هیشتا شارەکە لە مەترسییەکی گەورەدایە."

شەهوانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''تا گەرەنتیی ئەمنیمان نەبێ، ئەوها ناگەڕێینەوە، چونکە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی مەترسی نەبینەوە، دەبێ بە سەرپەرشتیی نێودەوڵەتی خەڵک بگەڕێتەوە."

قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتیش لە شنگال دەڵێ: "پرسی گەڕانەوەی شنگالییەکان پرسی شەرعییە، بەڵام خۆ هیچ ئیدارەیەکی شەرعی لە شنگال نییە، خەڵک نازانن کامە لەو شارە شەرعییەتی هەیە، چونکە ئیدارەی شەرعی لەوێ نییە."

قاچاخ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''خەڵک ژیانی کەمپەکانیان هەڵبژاردووە، بەڵام ئامادە نین بگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزانە، چونکە ئەو هێزانە هیچ متمانەیەکی خەڵکیان نییە، چونکە زیاتر لە ٨٠%ی خەڵک ئیدارەی شەرعییان هەڵبژاردبوو، بەڵام ئێستا لەوێ نین، بۆیەش خەڵک لەگەڵ گەڕانەوەی پێشمەرگە دەچنەوە شوێنەکانی خۆیان."

پارێزگاری مووسڵ لە سەردانێکی مەیدانیدا بۆ شنگال گوتی: ''با شنگالییەکان بگەڕێنەوە، لەگەڵ گەڕانەوەیان شنگال ئاوەدان دەبێتەوە. لەو بارەیەوە قاچاخ، دەڵێ: "با سەرەتا مووسڵ ئاوەدان بکەنەوە دواتر دەست بە ئاوەدانکرنەوەی شنگال بکەن، پرسی شنگال پرسی گەڕانەوە نییە، پرسەکە ئەوەیە ئەم هێزە داگیرکەرانەی تێدا نەمێنن."

تعليقات

المشاركات الشائعة