خێرى بۆزانى:بۆ خۆپاراستنێ ژ كۆرۆنايێ دخوازين ئێزدى سه‌ره‌دانا په‌رستگه‌ها لالش و مه‌زارگه‌هان نه‌كه‌ن

رووداو - هەولێر
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان داوادەکات سەردان بۆ پەرستگەی لالش و مەزارەکان رابگیرێت، ئەوەش بەمەبەستی خۆپارێزی هاونیشتمانییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

خەیری بۆزانی نووسراوێکی ئاراستەی میر و ئەنجوومەنی رۆحانی کوردانی ئێزدی کردووە و تێیدا داوا دەکات سەردان بۆ پەرستگەی لالش و مەزارەکان رابگیرێت.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لەسەرانسەری جیهان رێنمایی خۆپارێزی دراون و بڵاوکراونەتەوە، داوا لە بەڕێزتان دەکەین:

1- بڕیاربدرێت بەشێوەیەکی گشتی لە کۆمەڵگەی ئێزدییەکاندا گردبوونەوە ئەنجامنەدرێت، بە تایبەتی ئاهەنگەکانی بووک گواستنەوە و... هتد.

2- بڕیار بدرێت کە سەردان بۆ پەرستگەی پیرۆزی لالش و مەزارەکانی دیکە بوەستێندرێت.

لالش پەرستگەیەکی پیرۆزە لای کوردانی ئێزدیی و کەوتووەتە ناوچەی شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک. 

تعليقات

المشاركات الشائعة