ئۆفيسا ده‌زگه‌هێ خێرخوازى يێ بارزانى دێ ل شنگال ئێته‌ ڤه‌كرن

وشه‌:
به‌فه‌رمانی پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا، جارێكی تر دوای ڕێگریی له‌ ڕاگرتنی كاره‌كانیان له‌لایه‌ن گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه‌ و میلیشیاكانی ناوچه‌كه‌، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكارییه‌كانی بۆ شنگال ده‌ست پێكرده‌وه‌ و ئۆفیسی نوێ له‌و شارۆكه‌یه‌ ده‌كاته‌وه‌.

پارێزگاری نه‌ینه‌وا ڕه‌زامه‌ندی خۆی پێشانداوه‌ و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی شارۆكه‌كه‌ی له‌ كاركردنی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه‌" كه‌وتوون، له‌ سه‌رچاوه‌كی تایبه‌ت له‌ناو دیوانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مه‌حما خه‌لیل قائیمقامی شارۆكه‌ی شنگال له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ نووسراوێكی ئاراسته‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا كردووه‌ تا ڕێگریی نه‌كرێت له‌ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بۆ شنگال، پارێزگاریش ڕه‌زامه‌ندی خۆی پێشانداوه‌ و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی شارۆكه‌كه‌ی له‌ كاركردنی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ زیاتر گوتی، له‌مه‌ودوا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی پارێزگار، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌توانن هاوكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ ئاواره‌كانی شنگال، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ڕابردوو جارێكی تر هاوكارییه‌كانیان ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ له‌دوای نووسراوه‌كه‌ی پارێزگار، له‌مه‌ودوا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هیچ كێشه‌یه‌كی نابێت و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی شنگال.

شایانی باسه‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ كۆتایی نیسانی 2019 هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانی بۆ شنگال ڕاگرت، ئه‌وه‌یش به‌هۆی دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌زگایه‌كی ناحكوومی و ناسیاسی و قازانج نه‌ویسته‌، له‌ ساڵی 2005 له‌ هه‌ولێر دامه‌زراوه ‌و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانیه‌تی.

تعليقات

المشاركات الشائعة