قايممقامێ شنگال:کەمپێن ئاواران هاتينه‌ کۆنترۆلكرن و مەترسیا کۆرۆنایێ لسەر نینە

دهۆک-KDP.info- 
لە سنووری پارێزگای دھۆک چواردە کەمپی تایبەت بە ئاوارەکانی شنگال ھەن و قایمقامی شنگالیش دەڵێ، ڕێنماییەکانی خۆپارێزی تێیاندا جێبەجێ دەکرێن و لەژێر کۆنتڕۆڵدان.

مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە لەبارەی کەمپی ئاوارەکانەوە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکرێن، لەوانەش کەمکردنەوەی دەرچوون و سەردانی کەمپەکان، ئەوەش بڕیارێکی باشە بۆ ئەوەی دوور بن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا."

قایمقامی شنگال دەڵێت: "چواردە کەمپی ئاوارەکانی کوردی ئێزدی ھەنە و ھەمووشیان لەژێر کۆنتڕۆڵدان و ھیچ مەترسییەکی کۆرۆنایان لەسەر نییە، چونکە سنووری پارێزگای دھۆک بەگشتی ھێشتا مەترسیی لەسەر نییە."

مەحما خەلیل گوتیشی: "ئیدارەی پارێزگای دھۆک بەتەواوی ھاوکاریی کەمپەکانی سنوورەکە دەکات و ھەموو ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لەسەریان جێبەجێ دەکرێت، ھاووڵاتیانی نێو کەمپەکان دڵنیا دەکەینەوە، پابەندی ڕێنماییەکانی حکوومەتی ھەرێم بن، ھیچ مەترسییان لەسەر نییە."

تعليقات

المشاركات الشائعة