پەرلەمانێ كوردستانێ جه‌ژنا"خدر لیاس" ل كوردێن ئێزدی پیرۆزكر
ئێزديخان نيوز:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنى رۆژووی "خدر ئیلیاس"ی كوردانی ئێزیدى، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برایانی ئێزیدی له‌كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رۆژووی "خدر ئیلیاس"ی كوردانی ئێزیدی، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برا ئێزیدییەكان لەكوردستان و عێراق و جیهان دەكەین و هیوادارین هەموو رۆژێكیان جەژن و خۆشی بێت، و لەسایەی كوردستانێكی ئازاد‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كاندا هه‌میشه له‌ئاشتی و ئارامی و تەباییدا بژین، و چیتر ئەو نەهامەتییانەی بەسەریاندا هاتووە دووبارەنەبنەوە،و بەسەرفرازی بگەڕێنەوە سەر زێدی باب و باپیرانی خۆیان، دووبارە پیرۆزبایی لەخوشك و برا ئێزدییەكان دەكەین و هیوادارین هەموو ساڵێك ئەم جەژنە بەخۆشی و شادی وئاسوودەیی و ئازادی بگێڕن.
ده‌سته‌ی سەرۆكایه‌تیی پەرلەمانی كوردستان
2020/2/19
تعليقات