نادیا موراد خەلاتێ دادپەروەریێ وه‌رگرت

رووداو- هەولێر 
نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لەلایەن زانکۆی ئەریزۆنای ئەمریکییەوە خەڵاتی دادپەروەریی ئۆکۆنۆری پێبەخشرا. 

 لە رێوەرەسمێكی تایبەت بە وەرگرتنی خەڵاتەکەدا نادیە موراد گوتارێكی پێشکەشکرد و تێیدا باسی لە گرنگیی رۆڵی دادپەروەری و رێگەگرتن لە جینۆساید و بەسزاگەیاندنی بکەرانی کرد.

نادیە موراد ئاماژەی بەوە کرد، "پەیامی من بۆ ئەوانەی کە بەهۆی تووندوتیژییەکانی جەنگەوە ئازاریان چەشتووە، ئەوەیە دەبێت بڕوامان هەبێت کە دەتوانرێت دۆخەکە بگۆڕدرێت. بۆ ئەوەی بزانین لە تواناماندا هەیە بگەین بە ئاشتی، دەبێت بەرگری لە مافەکانی خۆمان بکەین. لەبەر ئەوەشە هەموومان سوود لەو کۆمەڵگایانە وەردەگرین کە رێز لەو مافانە دەگرن".

نادیە موراد لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا بە کورتی باسی رووداوەکانی ساڵی 2014ی کرد، ئەو کاتەی رێکخراوی داعش تاوانی کۆمەڵکوژی و پاکتاوی دژی کوردانی ئێزدی کرد.

لە کۆتایی گوتارەکەیدا نادیە موراد ئەوەی خستەڕوو، خەڵاتی زانکۆکە بایەخێکی زۆری بۆ ئەو هەیە، چونکە ساندرا دەی ئۆکۆنۆر، ئەو ژنەی کە خەڵاتەکەی بەناوەوەیە، خۆی تەرخانکردبوو بۆ جێبەجێکردنی یاسا و هێنانەدیی دادپەروەری لە سەرانسەری جیهاندا.

تعليقات

المشاركات الشائعة