پارێزگارێ نەینەوا به‌حس ل ئێكرێزيا ئێزديان و ئاڤه‌دانكرنا شنگالێ دكه‌ت

وشه‌:
شارۆكەی شنگال و دەوروبەری دوای ئازادكردنەوەی لە داعش نەهامەتییەكانی كۆتاییان نەهات و بەربەستی زۆر لەبەردەم ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارۆكە و دەوروبەری دروست بوو، پارێزگاری نەینەوا رایدەگەیەنێت كە پلانیان بۆ ئاوەدانكردنەوەی شارەكە هەیە.

شارۆكەی شنگال و دەوروبەری لە ئابی 2014 كەوتنە بەر هێرشی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و جیا لەو كوشتار و دیلگرتنەی پیاو ژن و منداڵەكانی كە بە گەورەترین تاوانی كوشتنی بەكۆمەڵ لە سەردەمی نوێ دادەنرێت، ناوچەكەیان وێران كرد و ئێستەیش بە هۆی بوونی هێزەكانی پەكەكە و حەشدی شەعبی خەڵكەكە نەیتوانیوە بگەڕێتەوە و دەستی ئاوەدانكردنەوە نەگەیشتووەتە دەڤەرەكە.

ئەمڕۆ  شەموو لە میانەی پێشوازیكردن لە شاندێكی ئێزیدی، نەجەم جبووری پارێزگاری نوێی نەینەوا رای گەیاند كە حكوومەتی ناوخۆیی نەینەوا پلانی بۆ تەرخانكردنی رێژەیەكی زۆری بودجەی پارێزگاكە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ژێرخانی شارۆكەی شنگال و دەوروبەری داناوە.

جبووری لەو دیدارە بەڵێنی ئاوەدانكردنەوەی شارەكەی دا و ئاماژەی كرد كە ئەوەی ئێستە گرنگە نۆژەنكردنەوەی نێوماڵی ئێزیدییە و پێویستە هەموو لایەنەكانی بۆ ئەو مەبەستە كاریكار بن و ناكۆكییەكانیان وەلا بنێن بۆ رەخساندنی زەوینە و دۆخەكە بۆ راكێشانی وەبەرهێنان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە.

تعليقات

المشاركات الشائعة