خێرى بۆزانی:سه‌رۆكێ حکوومەتێ پشته‌ڤانيا پێکڤەژیانێ دکه‌ت

دهۆک-KDP.info-
 بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنیی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ نوێنەری ئایینەکانی کوردستان، پشتگیریی تەواوی بۆ پێکەوەژیانی ئایینەکان دیار کرد.

دوێنی لە ڕۆژی جیهانیی لێبوردەییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی پێکهاتە ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان کرد. شاندەکە لە نوێنەری ئایینەکانی ئیسلام، مەسیحی، ئێزدی، کاکەیی، زەردەشتی، سابیئەی مەندایی و بەهائی پێک هاتبوون و، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئایینی و لێبوردەیی لە هەرێمی کوردستان کرا.

خێری بۆزانی، لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "نوێنەری هەموو پێکهاتەکانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت کۆ بووینەوە و نوێنەری هەموو ئایینێک، ڕەوشی ئایینەکەی خۆیانی بۆ سەرۆکی حکوومەت باس کرد."

بۆزانی ئاماژەیش دا: "سەرۆکی حکوومەت پشتیوانیی تەواوی بۆ پێکهاتە ئایینییەکان دیار کرد و ڕاشیگەیاند، کوردستان مەڵبەندی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینە جیاوازەکانە و دەبێ مافی هەموو لایەک پارێزراو بێت و بە ئاشتییانە کارە ئایینییەکانی خۆیان بەڕێوە ببەن."

هەرێمی کوردستان مەڵبەندی پێکەوەژیانی ئایین و پێکهاتەکانە، لە جیهانیشدا بەوە ناسراوە، کە توانیویەتی خۆی لە هەموو ئایین و ئەتنیکە جیاوازەکان بکاتە خاوەن.

تعليقات

المشاركات الشائعة