ئێزدیان سووریا چۆلكر

دهۆک -KDP.info- 
بەرپرسی ماڵی ئێزدییان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، هیچ ئێزدییەک لە سەرێکانی و گرێسپی نەماون و هەموویان ئاوارەی ناوچەکانی تر و هەرێمی کوردستان بوون.

پیر شامۆ لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "ئێزدییەکانی هەشت گوندی ناوچەکانی سەرسنووری ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان ئاوارە بوون و هەمووشیان ئەو ناوچانەیان بەجێ هێشتووە."

شامۆ ئاماژەیشی دا: "وا خەریکە ئێزدییەکان لە سووریا نەمێنن، ئێستا ئێمە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بووین، ژمارەیەکی زۆر زۆر کەم لەوێ مابوون، ئەوانیش بەهۆی فڕۆکە جەنگییەکان و خاپوورکردنی شوێنە پیرۆزەکانەوە ئاوارە بوون."

شامۆ ڕایشیگەیاند: "ئێستا ژمارەیەکی زۆری ئێزدییەکانی سووریا ئاوارەی هەرێمی کوردستان دەبن."

تعليقات

المشاركات الشائعة