شێخ شامۆ:بزاڤێ دكهين مهغدوريا ئێزديان راست ڤه كهين
دهۆک-KDP.info-
ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێزدییەکان هیوا و ئۆمێدی گەورەیان بە کابینەی تازەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، بۆیەش بە پێویستی دەزانن پشکدارییەکی کارایان هەبێت.
شێخ شامۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئێزدییەکان هیوای گەورەیان هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستە خۆجێییەکانی پارێزگای دهۆک، بۆیەش بڕوامان هەیە ئەم حکوومەتە مامەڵەیەکی جوان لەگەل ئێزدییەکان دەکات."
گوتیشی: "ئێمە لەو بڕوایەداین لە پۆست و پلەکاندا ڕەوچاوی تایبەتمەندیی ئێزدییان دەکرێت، بۆیەش لە هەوڵی ئەوەداین ئەو مەغدوورییە ڕاست بکەینەوە کە ئێزدییان هەستی پێ دەکەن."
تعليقات