90% گوندێن کوردێن ئێزدی ل رۆژئاڤايێ کوردستانێ هاتنه‌ چۆلكرن

رووداو - قامیشلو
بەهۆی شەڕ و هەڕەشەی گرووپە تووندڕەوەکانەوە هەزاران کوردی ئێزدی کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا و 90%ـی گوندەکانی کوردانی ئێزدی لە رۆژئاوای کوردستان چۆڵبوون.

گوندی تێل خاتوون کە گەورەترین گوندی کوردانی ئێزدییە لە جزیرەی رۆژئاوای کوردستان، لەکۆی 100 خێزان تەنها 10 خێزانی تێدا ماوەتەوە. 

بەشێکی زۆری خەڵکی ناوچەکە بەهۆی شەڕ و هەڕەشەی گرووپە تووندڕەوەکانەوە بەرەو ئەڵمانیا کۆچیان کردووە.

دانیشتوویەکی گوندەکە باس لەوە دەکات، پێش ئەوەی خەڵکی گوندەکە کۆچ بکەن پەیوەنییەکی زۆر باش لەنێوان کوردانی ئێزدی و موسڵمانەکان هەبوون.

تعليقات

المشاركات الشائعة