بزاڤێن ڤه‌كرنا دادگه‌هه‌كێ بۆ كه‌يسا جينۆسايدا ئێزديان ل هه‌رێما كوردستانێ دئێنه‌ كرن

دهۆک -KDP.info-
 وتەبێژی لیژنەی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان و پێکهاتەکانی تر، سەر بە ئەنجومەنی وەزیران، گوتی هەوڵی جددی هەیە بۆ بەجینۆسایدناناندنی کەیسی ئێزدییان لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

لە لایەن پەرلەمانی کوردستانیشەوە، ٣ی ئابی  هەموو ساڵیک وەک ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان دیاری کرا، بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییەوە کە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بەسەر ئێزدییاندا هات.

حسێن قاسم حەسوون، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەوڵیکی گەورە و جددی هەیە کە دادگایەکی گەورە لە هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بەجینۆسایدناساندن بکرێتەوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هەوڵی جددی بۆ کەیسەکە دەدات، کە بەجینۆساید بناسرێت."

حەسوون گوتیشی: "هەوڵەکان بۆ پرسی ئێزدییان لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە هەموویان سیاسین، بەڵام ئێمە لە حکوومەتەوە دەمانەوێت بە شێوەیەکی یاسایی پرسەکە یەکلا بکەینەوە، کەچی حکوومەتی عێراق ئاگایشی لە کەیسی ئێزدییان نییە، هەروەکو بەسەر هاووڵاتیانی عێراقی نەهاتبێت."

تعليقات

المشاركات الشائعة