شێخ شامۆ: ئیدارەیەكا نوو بۆ شنگال دێ ئێته دروستكرن
شنگال-KDP.info-
ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئێزدییان ڕایگەیاند، حكوومەت لە كارنامەی نوێیدا پڕۆژەی بۆ تەواوی ناوچە كوردستانییەكان پێیە و شنگالیش لە نێو پڕۆژەكەدایە و دەبێتە بەشێك لە دانوستانەكانی حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق.
شێخ شامۆ شێخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، حكوومەتی ههرێمی كوردستان پلانی هەیە بۆ دروستكردنی ئیدارەیەكی نوێ بۆ شنگال، كە قایمقامی شنگال دەگۆڕدرێت و هەوڵی گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعیی شنگال دەدرێت، چونكە ئیدارەی شەرعیی شنگال، ئیدارەیەكی هەڵبژێردراوی خەڵكە، بۆیەش دەبێت ڕیز لەو هەڵبژاردنەی خەڵك بگیرێت، بەڵام بەداخەوە هەندێك گرووپ ئەوها مامەڵە لەگەڵ شنگال دەكەن و وا هەست دەكەن شنگال چۆڵەوانییە، بەڵام نازانن قەزایەكی گرێدراوە بە ماددەی ١٤٠ـەوە".
شامۆ دەشڵێ: "جێگای داخە ئێستا شنگال لە خراپترین ڕەوشدایە، هەست دەكەین ئەو شارە لە نەخشەی عێراقدا بووەتە شوێنی موخابەراتی ئیقلیمی لە دەست هێزە نایاساییەكاندا".
تعليقات