سەرۆکێ حکوومەتا ھەرێما کوردستانێ په‌يامه‌كا پیرۆزباهیێ ئاراسته‌ى ئێزديان كر

باسنيوز:
ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی چلێ ھاڤینێی ئێزیدییەکان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزیدییەكانی كوردستان و جیهان كرد.

لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلێ هاڤینێ، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و جیهان دەكەم. هیوادارم لە كەشێكی ئارام و بەختەوەردا ئەم جەژنە بەسەر بەرن".


مەسرور بارزانی لە پەیامەكەیدا دەڵێ "دڵنیاتان دەکەینەوە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەرچی لە توانایدا بێت دەخاتە گەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زياترى خوشک و برا ئێزیدییەکانمان و کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتیەکانیان و ھەوڵدان بۆ گەرانەوەی ھەرچی زووتری برا ئێزیدییە ئاوارەکانمان بۆ دەڤەرەکانیان لە سنووری شنگال و بەھزان، ھەروەھا بەدواداچوون بۆ زانینی چارەنووسی ھەموو قوربانیانی دەستی تیرۆریستان".

تعليقات

المشاركات الشائعة