مه‌حما خه‌لیل:32 هه‌زار كه‌س ژ سووریا بۆ پارێزگه‌ها نه‌ینه‌وا دئێنه ڤه‌گوهاستن
كوردستان تيڤى:
قائیمقامى قه‌زاى شنگال رایگه‌یاند: 32 هه‌زار كه‌س ده‌هێنرێنه‌وه پارێزگاى نه‌ینه‌وا كه زۆرینه‌یان كه‌سوكارى چه‌كدارانى داعشن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیش له رفێندراوه ئێزدیه‌كانیان تێدایه.
مه‌حما خه‌لیل قائیمقامى قه‌زاى شنگال له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى داهاتودا 32 هه‌زار كه‌س له‌ده‌روازه‌ى ره‌بیعه ده‌هێنرێنه خێوه‌تگه‌ى جدعه له حه‌مام عه‌لیلی باشورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، له‌ناویاندا هه‌ندێك له ژنه ئێزدیه رفێندراوه‌كانى تێدایه، كه له‌ساڵى 2014دا له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندران.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ی ده‌هێنرێن كه‌سوكارى چه‌كدارانى داعشن و هێنانیان بۆ نه‌ینه‌وا وه‌ك بۆمبێكى ته‌وقیتكراو وایه، چونكه ئه‌و كه‌سانه پڕن له بیر و فیكره داعشیه‌كان، كه ده‌بنه هۆى ژه‌هراویكردنى بیرى گه‌نجان و دروستكردنى كاریگه‌رى نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه.
قائیمقامى شنگال ئه‌مه‌شی نه‌شارده‌وه ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى نه‌ینه‌وا ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن، پێویسته ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌وانه‌دا سه‌رف ده‌كرێت، بۆ هێنانه‌وه‌ى ئه‌و ئاوارانه خه‌رج بكرایه كه نه‌هامه‌تى و ده‌ربه‌ده‌رییان چه‌شتووه، هێنانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه زامه‌كانى رابردوو به‌بیرده‌هێنێته‌وه وه‌ك كوشتارگه‌ى سپایكه‌ر و قه‌تڵوعامی ئێزدییه‌كان.
تعليقات