ئێزدى داخوازا چه‌ندين پۆستان ل كابينا حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ دكه‌ن

وشه‌:
لە بەیاننامەیەكی ئەنجوومەنی باڵای رووحانی ئێزیدی سەڕەڕای پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیری راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم، هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازن و داوای بەشداری پێكردنی كوردی ئێزیدی لە كابینەكەی دەكەن.

وەك لە بەیاننامەی ئەنجوومەنەكەدا هاتووە كە ئەمڕۆ یەكشەم بڵاو كرایەوە، لەو رۆژانەدا هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن مەسروور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم بەردەوامە و ئێزیدییەكان لە نزیكەوە چاودێری پەرەسەندنەكان لەو بارەوە دەكەن، بەتایبەتی سەردانی بەرێزیان بۆ پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان لە برایانی توركمان و ئاشووری.

وەك لە بەیاننامەكە هاتووە، لەو كاتەی خوازیاری سەركەوتنین بۆ كاك مەسروور بارزانی لە كارەكانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی پێشكەش دەكەین و داواكاریمان دووپات دەكەینەوە بە پێویستی بەشداری پێكردنی كوردی ئێزیدی لە كابینەی حكوومەتەكەی و لە كایەكانی حكوومەت وەك لە پۆستەكانی بریكاری وەزیر و بەڕێوەبەرانی گشتی و راوێژكار و لە سیلكی دپلۆماسی و پۆستە كارگێڕییەكانی تر.

تعليقات

المشاركات الشائعة