ب ده‌هان گۆرێن بكۆم يێن ئێزديان هاتنه‌ سۆتن و ژناڤچۆن

باسنيوز:
بەرپرسێکى پارتى دیموکراتی کوردستان لەشنگال ئاشکرای دەکات کە بەهۆى سووتانى رووبەرێکى فراوانى دەغڵودانى جووتیارانى شنگال ،ژمارەیەکی زۆر لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانى ناوچەکە سووتاون کە مەترسى لەناوچوونى بەڵگەى تاوانەکانى داعشى لێدەکرێت.

ئیدریس زۆزانى کارگێڕى لقى (17)ى شنگالى پارتى بە(باسنیوز)ى راگەیاند:"بەهۆى سووتانى رووبەرێکى فراوانى دەغڵودانى جووتیارانى قەزاى شنگال و دەوروبەرى زۆربەى گۆڕە بەکۆمەڵەکانیش کە قوربانییەکانى کوردانى ئێزیدین سوتان و لەناوچوون،بەمەش ژمارەیەکى زۆر بەڵگەى تاوانەکانى جینۆسایدى رێکخراوى تیرۆریستى داعش دژى کوردانى ئێزیدى دەفەوتێن".

ناوبراو راشیگەیان: د"تا ئێستا ئامارێکى دروست نییە دەربارەى سووتانى ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە بەڵام زیاتر لە (100) گۆڕى بەکۆمەڵى کوردانى ئێزیدى لە شنگال و دەوروبەرى بەتایبەت لەگوندى کۆجۆ هەن کە زۆربەیان سووتاون".

گوتیشی: " هەرچەندە ژمارەیەک لەو گۆڕە بەکۆمەڵانەش لەلایەن تیمەکانى تایبەت بە هەڵدانەوەى گۆڕە بەکۆمەڵەکانى حکوومەتى هەرێم و ناوەند و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کاریان لەسەر کرابوو بەڵام هێشتا ژمارەیەکى زۆر هەڵنەدرابوونەوە چونکە پڕۆسەکە کاتێکى زۆریان پێویستە".

تعليقات

المشاركات الشائعة