د دوو رۆژان دا زێدهترى 100ههزار دۆنهمێن گهنمێ جۆتيارێن شنگالێ هاتينه سۆتن
شنگال-KDP.info-
سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال گوتی، سووتاندنی گەنمی جووتیارانی شنگال بەردەوامە و تەنیا لە دوو رۆژدا زیاتر لە ١٠٠ھەزار دۆنم گەنم سووتاوە. دەشڵێ: "بە ڕای ئێمە، دەستی حەشدی شەعبی و پەكەكەی تێدایە".
وەیس نایف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سووتاندنی گەنمی جووتیارانی سنووری شنگال درێژەی هەیە و تەنیا لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ھەزار دۆنم گەنم سووتاوە و ھێزە عێراقییەكانی سنوورەكەش لێی بێدەنگن".
نایف گوتیشی: "بە بڕوای ئێمە، حەشدی شەعبی و پەكەكە دەستیان لە سووتاندنی گەنمی جووتیاراندا هەیە، چونكە ئەوان لە سنوورەكە باڵادەستن و ھەر خۆشیان ئەو كارە دەكەن بۆ ئەوەی داژیەتیی كورد بكەن لە سنوورەكە".
تعليقات