پهرلهمانێ كوردستانێ دێ پرۆژهيهكى بۆ زارۆيێن ئێزدى بهرههڤ كهت
باسنيوز:
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت کە بەمەبەستى بڕیاردان لە چارەنووسى ئەو منداڵانەى کە لەلایەن چەکدارانى داعش و ژنانى ئێزیدى هێنراونەتە ژیانەوە، یاداشتێکمان ئامادەکردووە.
گوڵستان سەعید جێگرى سەرۆکى لێژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى و مافى مرۆڤ و ئافرەتان لە پەرلەمانى کوردستان بە (باسنیوز)ى راگەیاند: "بەمەبەستى یەکلاکردنەوەى چارەنووسى ئەو منداڵانەى کە باوکیان چەکدارى داعش و دایکیان ژنانى رفێنراوى ئێزیدین، کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا بە ئامادەبوونى شاندێکى یۆنامى کە بۆ ئەم مەبەستە سەردانى پەرلەمانیان کردبوو، بۆ ئەوەى بتوانین پڕۆژە یاسایەک ئامادەبکەین لەڕێگایەوە ئەو منداڵانە تێکەڵى کۆمەڵگا بکرێنەوە".
راشیگەیاند: "مەبەستى سەرەکیمان دەرکردنى ناسنامەى بارى شارستانى و رەگەزنامەیە بۆ ئەومنداڵانە چونکە تا ئێستا لەو مافە بێبەشن کە ئەمەش گرفتى زۆرى بۆ دروستکردوون".
ناوبراو ئاماژەى بە ئەوەش کرد" ئاسیکردنەوەى ئەو منداڵانە لەرووى دەروونییەوە دەبێ کارى لە پێشینە بێت چونکە بەهۆى توند و تیژییەکانى رێکخراوى تیرۆریستى داعشەوە رەنگە ئەو منداڵان جۆرێک لە بیرى توندئاژۆیى لەهزریاندا جێگیر کرابێت ئەمەش بە میکانیزمێکى تایبەت دەکرێت، کە بە تێر و تەسەلى لەگەڵ شاندى یۆنامى تاوتوێمان کرد، بۆئەوەى بتوانین بەیاسا ئەم بابەتە یەکلابکرێتەوە".
تعليقات