ژنه‌كا ئێزدی ل بیابانێن پارێزگه‌ها ئەنبار ژ دەستێن داعشێ هاته‌ رزگارکرن

رووداو - هەولێر 
هێزە ئەمنییەکانی عێراق، ژنێکی کوردی ئێزدییان لە ناوچە بیابانییەکانی پارێزگاری ئەنبار رزگارکرد. 

عەمید یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، "هێزێکی هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژنێکی کوردی ئێزدییان لە بیابانی پارێزگای ئەنبار لە دەست چەکدارانی داعش رزگارکردووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا حەوت چەکداری داعشیشان کوشتووە".

عەمید یەحیا رەسوول، زنیاریی لەبارەی ئەو ژنە کوردە ئێزدییەش ئاشکرا کرد، راشیگەیاند "ئۆپەراسیۆنەکە پاڵپشت بە زانیاریی وردی هەواڵگریی سەرچاوەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری فیدراڵی ئەنجامدراوە. ژنەکەش خەڵکی ناوچەی شنگالە و لە 2014ـەوە لەلایەن چەکدارانی داعش رفێنرابوو".

هەر لەمبارەیەوە بەسام بەحزانی لە نووسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی دەستی داعش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، زانیاری ئەوەمان بەدەست گەیشتووە، ژنێکی کوردی ئێزدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە لە بیابانەکانی ئەنبار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئازادکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرچاوە باوەڕپێکراومان نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە.

تعليقات

المشاركات الشائعة