فەرەنسا لسهر وهرگرتنا پەنابەرێن ئێزدی دێ بەردەوام بت
كوردستان تيڤى:
رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ هەینی 10-5-2019، رێککەوتنێکی لەگەڵ سەنتەری فەرەنسی بۆ قەیرانەکان و پاڵپشتی واژۆکرد، کە نادیە موراد کچە کوردی ئێزدی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی، ئامادەیبوو.
ئەو رێککەوتنە لەنێوان حکومەتی فەرەنسا و رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران و بە دەستپێشخەری ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و نادیە موراد پێشنیازکرابوو، بەوپێیەش " رێکخراوەکە هاریکاری دارایی حکومەتی فەرەنسا دەکات بۆ دابینکردنی پێدوایستی رۆژانە و پزیشکی بۆ زیاتر لە ١٠٠ ژنی ئێزیدی و خانەوادەکانیان کە لە عێراقەوە کۆچدەکەن بۆ فەرنسا".
بە گوێرەی ئەو رێککەوتنە، فەرەنسا بەردەوامدەبێت لە پێشوازیکردن لە ئافرەتان و منداڵانی پەنابەری کوردی ئێزدی، لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیەی لە مانگی کانوونی دووەمی 2018 داندراوە.
سەنتەری فەرەنسی بۆ قەیرانەکان و پاڵپشتی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسایە و کاری ئامادەکارییەکانە پێش قەیرانەکان، هەروەها دابینکردنی سەقامگیری لەپاش قەیرانەکان.
تعليقات