گرتيێن ئێزدى دكه‌ڤنه ده‌ستێ رێكخراوا تیرۆرستى يا قاعیدێ دا
وشه:
راپۆرتێكى رووسى ئاشكراى ده‌كات، به‌شێك له‌و ئێزیدییانه‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێنرابوون، ئێسته كه‌وتوونه‌ته ده‌ست چه‌ند رێكخراوێكى سه‌ر به قاعیده له سووریا.
ماڵپه‌ڕى RT رووسى ئه‌مڕۆ یه‌كى ئایار، پوخته‌ى راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ئاژانسێكى رووسییه‌وه ئاماده كراوه و باس له چاره‌نووسى ئه‌و ئێزیدییانه ده‌كات كه پێشتر له لایه‌ن داعشه‌وه رفێنرابوون و ئێسته‌یش چاره‌نووسیان نادیاره.
له راپۆرته‌كه هاتووه ژماره‌یه‌كى زۆر له كچان و منداڵانى ئێزیدى كه‌وتوونه‌ته ژێر رێكخراوه‌كانى به‌ره‌ى نوسره و ئه‌حرار شام و سوپاى ئازاد، كه هه‌ر هه‌موو ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییانه سه‌ر به رێكخراوى قاعیده‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن ئه‌و رفێنراوانه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییانه، باس له‌وه كراوه سه‌دان چه‌كدارى داعش كه توركمانن یان خه‌ڵكى فه‌لووجه‌ن له داعش جیا بوونه‌ته‌وه و چوونه‌ته ناو ئه‌و رێكخراوانه، له‌م كاته‌یشدا ژن و منداڵانى ئێزیدییان له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ حه‌له‌ب و ئیدلب بردووه.
له هاوینى ساڵى 2014 رێكخراوى تیرۆریستى داعش به هه‌زاران ژن و منداڵى ئێزیدییان جینۆساید كرد، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى هه‌ن، تا ئێسته ته‌نیا سێ هه‌زار و 450 كه‌سیان رزگار كراون.
تعليقات