سهرۆك بارزانى 26ساليا دامهزراندنا بنگههێ لالش پيرۆز كر
باسنيوز:
سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی بیست و شەش ساڵەی دامەزراندنی بنكەی ڕۆشنبیریی لالش پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی کە وێنەیەکیشی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، هاتووە: "دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونتان دەكەم بۆ كاركردن و پەرەپێدانی چالاكیی كۆمەڵایەتی و كولتووری و خزمەتكردنی خوشك و برایانی ئێزیدی".
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی دەستەی باڵای بنكەی لالش
بە بۆنەی بیست و شەش ساڵەی دامەزراندنی بنكەی لالش پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و كادیرانی بنكەی لالش و هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم. دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونتان دەكەم بۆ كاركردن و پەرەپێدانی چالاكیی كۆمەڵایەتی و كولتووری و خزمەتكردنی خوشك و برایانی ئێزیدی.
بەم بۆنەوە هیوای سەركەوتن و بەردەوامییتان بۆ دەخوازم لە ئەرك و كارەكانتاندا و پشتیوانیی تەواوی خۆم بۆ ئێوەی بەڕێز ڕادەگەیەنم. ئومێدی ئاسوودەیی و ئارامی و گەڕانەوەی هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی بۆ سەر ژیانی ئاسایی خۆیان دەخوازم.
هەر سەركەوتوو بن و بمێنن بەخێر و خۆشی
مسعود بارزانی
12ـی 5ـی 2019
تعليقات