سبەی جەژنا سهر سالا ئێزديايه
شێخان-KDP.info-
سبەی چوارشەممەی سۆری کوردانی ئێزدییە لە سەرتاسەری دنیا و بە بۆنەیەشەوە کوردانی ئیزدی دوعا و نزا دەکەن بۆ ڕزگارکردنی ڕفێنڕاوەکانیان.
چوارشەممەی سۆر، کۆنترین و پیرۆزترین جەژنە لای ئیزدییەکان و بە بڕوایان ڕەسەناتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێکی دروستبوونی گەردوون."
ئێزدییەکان لەم جەژنەدا چەندین هیمای پیرۆزیان هەیە و هێلکە ڕەنگاوڕەنگ دەکەن و ئەم جەژنە زیاتر بە سروشتەوە گرێ دراوە."
لە مێژوودا کوردانی ئێزدی ڕووبەڕووی ٧٤ کۆمەڵکوژی بوونە و وەک ئیزدییەکان دەڵێن، جەژن و خۆشییەکانیان ئەو کاتەیە کە ڕفێنراوەکانیان دەگەڕینەوە باوەشیان."
ئەم جەژنە لە چەندین تیکستی ئایینی پیرۆزی ئیزدییاندا هاتووە وەک:
هات چارشەمبووا سۆرە
نیسان خەملاندبوو ب خۆرا
ژ باتندا یە ب مۆرە
ل چارشەمبووێ خۆش بوو ژیان
کەسک بوون دەشت و چیا و زەڤی و زۆزان
هەموو ب کەرەما پەدشێ منی یەزدان
تعليقات