پەرلەمانێ كوردستانێ:ھەموو ھەولان ددەین قوربانیێن ئێزدی وه‌ك جانگۆرى بێنه‌ هژمارتن

هەولێر-KDP.info-
 سەرۆكی لیژنەی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، پەرلەمان ھەموو ھەوڵێك بۆ قوربانیانی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی دەدات تا بە شەھید ھەژمار بكرێن.

سەوسەن گەردی، بە ماڵپەڕ فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە ئەم هەفتەیە لیژنەی كاروباری شەھیدان لەگەڵ وەزارەتی كاروباری شەھیدانی ھەرێمی كوردستان لەبارەی پرسی مووچەی شەھیدان و ماف و شایستەی قوربانیانی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی كۆ ببێتەوە و دواتر ھەر لە رۆژانی دابێ سەردانی بەغداش دەكەین".

سەرۆكی لیژنەی كاروباری شەھیدان لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: "پێشتر وەزارەتی كاروباری شەھیدان لەگەڵ شاندێكی حكوومەتی عێراق كۆ بووەتەوە و دەمانەوێ بزانین لەبارەی پرسەكانی شەھیدان و ئەنفالكراوان گەیشتوونەتە چ ئەنجامێك".

بە گوتەی گەردی، پەرلەمان بەدواداچوون بۆ پرسی بە شەھید ھەژماركردنی قوربانیانی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی دەكات، ئەوانەی لە شەڕی داعشدا شەھید بوونە و دەڵێ: "بەدواداچوونی دروستی بۆ دەكەین بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەكان، بۆئه‌وه‌سوودمەند بن لە ھەموو ماف و ئیمتیازاتێكی شەھیدان".

تعليقات

المشاركات الشائعة