سەرکردەیەکێ پارتا مێرکل :لسه‌ر هاريكاريكرنا ئێزدیان دێ بەردەوام بین

دهۆک-KDP.info-
 سەرکردەیەکی پارتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا CDU ڕایگەیاند، حکوومەتەکەیان پشتگیریی کەیسی ئێزدییان دەکات، چونکە لە لایەن داعشەوە تووشی زوڵم و ستەمێکی گەورە بوون.

کاربەدستانی ویلایەتی برادنبۆرگی ئەڵمانیا بە هاوئاهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە چەند قۆناغێک چەندین ڕزگاربووی دەستی داعشیان بە مەبەستی چارەسەر بردووەتە ویلایەتەکەیان.

دیتر دیمبرۆڤسکی، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوان بە هاوئاهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی کەیسی کوردانی ئێزدی، بەتایبەت ئەوانەی لەژێر دەستی داعش ڕزگار کراون.

نابراو، کە جیگیری سەرۆکی پەرلەمانی ویلایەتی برادنبۆرگە، دەڵێ، پلانیان هەیە چەندین کچی ڕزگاربووی ژێر دەستی داعش بە مەبەستی چارەسەر ڕەوانەی وڵاتەکەیان بکەن، لە ماوەیەکی نزیکیشدا بەرنامەکە دەکەوێتە بواری جیبەجێکردنەوە.

دیتر دیمبرۆڤسکی گوتیشی: "لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق قسەم کردووە، ئەوان نیەتی هاوکاریی کوردانی ئێزدییان نییە، هیچ ئامادەیشیان دەرنەبڕیوە بۆ ڕزگارکردنی ڕفێنراوەکانیان."

تعليقات

المشاركات الشائعة