حازم تەحسین بەگ:داخوازێ ل هه‌ڤپەیمان و یوئێن دکەین چارەنڤيسێ گرتيێن ئێزدی دیار بکه‌ن

دهۆک-KDP.info- 
حازم تەحسین بەگ، وەکیلی میری ئێزدییان ڕایگەیاند، زۆر دڵگرانین بەو هەواڵەی کە داعش ٥٠ کچ و ئافرەتی ئێزدیی لە باغۆزی سووریا سەربڕیوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مێل و دەیلی تێلگراف لە ڕاپۆرتیکدا لە زاری سەرچاوەکانی خۆی لە شاری باغۆز بلاوی کردبووەوە کە داعش ٥٠ کچ و ژنی ئێزدیی سەربڕیوە.

ئەمڕۆ، ٢٨ی٢ی ٢٠١٩، حازم تەحسین بەگ، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە کۆپییەکی بە دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتووە، ڕایگەیاندووە: "دوای هاتنی داعش بۆ شنگال و تا ئێستا کۆمەڵکوژیی بەسەر ئێزدییاندا هێناوە و بە هەموو شێوەیەکیش دەیەوێ ئێزدییان لەنێو ببات و سەڕبرێنی ٥٠ کچ و ئافرەتی ئێزدی لە باغۆزی سووریاش یەکێکە لەو بەڵگانە لەپێش چاوی دنیا."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: "داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانان دەکەین چارەنووسی ڕفێنراوانی ئێزدی دیاری بکەن، چونکە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری ئێزدییان لە دەست ئەو چەکدارانەدا ماون".

لە بەشیکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: "داوا لە هەموو ئێزدییان دەکەم هەموو جۆرە چالاکییەکی ئاشتییانە بکەن و گوشار لەسەر وڵاتان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی جیهانی بکەن بۆ گەڕان بە دوای ڕفێنراوەکاندا."

تعليقات

المشاركات الشائعة