وه‌سيه‌تا ميرێ ئێزديان هاته‌ ئاشكه‌راكرن

 باسنيوز:
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد، میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی جیھان، بەرلەوەی کۆچی دوایی بکات، وەسیەتێکی کردووە.

خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی جیھان، بەرلەوەی کۆچی دوایی بکات، یەکێک لە وەسیەتەکانی ئەوە بووە کە تەرمەکەی لە ماڵی خۆی و لە قەزای شێخان و لەبەر مەزارەگەی (بیرکێ خوشابە) بە خاک بسپێردرێت".

ڕوونیشی کردەوە کە ڕۆژی دووشەممە ٤ی ٢ی ٢٠١٩، تەرمی میری ئێزدییانی جیهان لە فڕۆکەیەکی تایبەتدا لە ئەڵمانیاوە دەگەڕێندرێتەوە هەولێر و پاشان بە ڕێوڕەسمێک، بەرەو شێخان بەڕێ دەکرێت، لەوێش ڕێوڕەسمی ناشتنی ئەنجام دەدرێت.

میر تەحسین بەگ، میری ئیزدییانی جیھان، بەھۆی نەخۆشییەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٩.١.٢٨ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

تعليقات

المشاركات الشائعة