ئهلمانيا دهست ب وهرگرتنا ئێزديان كر
رووداو- هەولێر
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا رەزامەندی لە سەر پڕۆگرامێک نیشاندا کە رێگە بە کوردانی ئێزدی دەدات لە یەکێک لە هەرێمەکانی ئەو وڵاتە ئەوروپییەدا بمێننەوە.
پڕۆگرامەکە تایبەتە بە پێشوازیکردن لەو کوردە ئێزدییانەی کە لە ئەنجامی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال و دەوروبەری لە ئابی 2014 و رفاندنیان لە لایەن ئەو رێکخراوە تووندئاژۆیەوە رووبەڕووی بارێکی دەروونی سەخت بوونەتەوە.
پڕۆگرامەکە رێگە بە کوردانی ئێزدی دەدات بۆئەوەی لە هەرێمی براندبێرگی رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا بمێننەوە و بەرپرسانی ئەو هەرێمەش شوێنی مانەوەیان بۆ دابیندەکەن.
بڕیارە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا، ئاژانسی کۆچبەرانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەست بە ئامادەکردنی دۆسیەی ئەو کەسانە بکات کە پڕۆگرامەکە دەیانگرێتەوە.
بەرپرسێکی هەرێمی براندنبێرگ و ستافی ئاژانسی کۆچبەرانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش لە هەرێمی کوردستان چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کوردە ئێزدییانە دەکەن کە بۆ چوون بۆ ئەڵمانیا بەربژێرن.
بڕیارە پڕۆسەکە لە ئاداری ئەمساڵدا دەستپێبکات و مارتین گۆرهۆڵت، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیاش لە هەرێمی براندنبێرگ گوتی، کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر ڤیزە بۆ ئەو کەسانە دابیندەکات کە پڕۆگرامەکە دەیانگرێتەوە.
تعليقات