سەرۆك هۆز و کەسایەتیێن شنگالێ:ل باغۆزێ داعشێ 50 كچێن ئێزدی سه‌ربرینه‌

رووداو - شنگال
سەرۆک هۆزەکانی شنگال داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو کچە کوردە ئێزدییانە دەکەن کە تاوەکو ئێستا لەژێر دەستی داعش دیلن و دەڵێن لە باغۆز داعش 50 کچە کوردی ئێزدی سەربڕیوە.

لوقمان گولی، گوتەبێژی هۆزە کوردییەکانی شنگال بە پێویستی دەزانێت حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتی بەرامبەر هاووڵاتیانی لەئەستۆبگرێت و تەرم و روفاتی ئەو کچە کوردە ئێزدیانە بگەڕێنێتەوە عێراق.

دەقی راگەیێندراوەکە:

لە چەند کاژێری رابردوودا مرۆڤایەتی هەواڵێکی دڵتەزێنی لەلایەن هێزەکانی بەریتانیاوە لە ناوچەی باغۆز لە سووریا بیست، کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەم چەند رۆژەدا چەکدارانی داعش چەند تاوانێکیان ئەنجامداوە، کە ئەویش سەربڕینی 50 کچی ئێزدییە، کە لەساڵی 2014ـەوە بە دیلی لای ئەوانن..

لێرەوە داوا لە هێزەکانی هاوپەیمانان و لەسەرووشیانەوە ئەمریکا و هەموو ئەو هێزانە دەکەین، کە لەوێ لەژێر سەرپەرشتی هاوپەیمانان شەڕی داعش دەکەن، چارەنووسی ستەملێکراوان ئاشکرابکەن و بەخێرایی دیلەکان بگەڕێننەوە.

هەروەها داوا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بەرپرسیارێتی بەرامبەر هاووڵاتیانی خۆی لەئەستۆبگرێت، بۆ گەڕان بەدوای ئەو کچە ئێزدییانە و گەڕاندنەوەی تەرمی شەهیدان یان رووفاتەکانیان لەڕێگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتە پەیوەندیدارەکان.

داوا لە سەرجەم رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بە دیاریکراویش ئەنجوومەنی ئاسایش و هاوکات نێردە و کۆنسوڵخانەکان دەکەین لە عێراق و سووریا لە چارەنووسی بێسەروشوێنان بکۆڵنەوە کە تاوەکو ئێستا بەدیلگیراون لەلای داعش.

داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکەین سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو تاوانبارانە جێبەجێبکەن کە لە گرتووخانەکاندان.

سەرۆک هۆز و کەسایەتییەکانی شنگال
27-2-2019

تعليقات

المشاركات الشائعة