ژماره‌كا گرتيێن ئێزدى رزگاربوون

وشه‌:
نووسینگه‌ى ڕزگاركراوانى كوردانى ئێزیدى سه‌ر به‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕزگاركردنى سێ كه‌سى ترى ئێزیدى له‌ سووریاوه‌ ڕاگه‌یه‌ند.

ئه‌مڕۆ چواره‌م 30ى كانوونى دووه‌م، حوسێن قائیدى به‌رێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى ڕزگار كراوانى ئێزیدى له‌ ده‌ست داعش به‌ "وشه‌"ى راگه‌یاند، دواى هه‌وڵێكى زۆر توانیمان سێ كه‌سى تر له‌ كوردانى ئێزدى له‌ سووریاوه‌ ڕزگار بكه‌ین، ئه‌و سێ كەسە خەڵکی گوندی تل قەسەبی سەر بەشارۆکەی شنگاڵن و تەمەنیا 30 ساڵ و 40 ساڵ و 12 ساڵن، دوو ژن و منداڵێکن،ئێستە گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ كه‌سوكاره‌كانیان شادبوونه‌ته‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رى نووسینگه‌ گوتى، به‌ هاوكارى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕان و به‌دواداچوون بۆ ڕزگاركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تا ئێسته‌ له‌ ده‌ست داعش و گرووپه‌كانى تر له‌ سووریا و ناوچه‌كانى تر ماون و چاره‌نووسیا نادیاره‌ به‌رده‌وامه‌ تا ئه‌و كاته‌ى كه‌ هه‌مووان ڕزگار ده‌كرێن و ده‌گه‌رێندرێنه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان.

ئه‌و سێ كه‌سه‌ له‌ سێى ئابى ساڵى 2014 له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار كه‌سى ترى ئێزیدى كه‌وتوونه‌ته‌ دەست داعش و تا ئێستە سێ هەزار و 352 کەس ڕزگار کراون.

تعليقات

المشاركات الشائعة