دوو خێزانێن ئێزدى هاتنه‌ رزگاركرن

ئێزديخان نيوز:
دوو خێزانی تری كوردی ئێزدی كە ماوەی چوار ساڵە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێنراون و لە حەوت كەس پێكهاتبوون لە سووریا رزگاركراون و و گەیشتنەوە دهۆك.

حوسێن قائیدی بەرێوەبەری نووسینگەی رزگاركراوانی ئێزدی سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، دوو خێزانی كوردی ئێزدی لە سووریاوە رزگاركراون و گەیشتنە شاری دهۆك.

زیاتر گوتی، ئەو دوو خێزانە ماوەی چوار ساڵە لەلایەن چەكدارانی داعش رفێنڕاون و خەڵكی كومەڵگای "دووگری" و "گر زیرەك"ی سەر بە شارۆكەی شنگالن كە ئەو دوو خێزانە پێكهاتبوون لە حەوت كەس.

ڕوونیشی كردەوە كە  خێزانی یەكەم سێ منداڵ و دایكەكەیان بوون و خێزانی دووەمیش سێ كەس بوون كە ئەویش پێكهاتبوون لە دوو منداڵ لەگەڵ دایكەكەیان.

بەپێی ئامارەكانی نووسینگەی رزگاركراوانی ئێزدی لە سەرەتای ساڵی 2019 تا ئێستە  جگە لەو دوو خێزانە، دوو كەسی تریش رزگار كراون، بەڵام تا ئێستە زیاتر لە سێ هەزار كەسی تر لە كوردانی ئێزدی ماون و چارەنووسیان نادیارە.

تعليقات

المشاركات الشائعة