پاپا فرانسیس پێشوازی ل نادیا موراد كر

باسنيوز:
ئەمڕۆ پێنجشەممە پاپا فرانسیسی فاتیكان پێشوازی لە نادیە موراد كچە چالاكوانی كوردی ئێزیدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی كرد.

لەمیانی دیدارێكدا نادیە موراد و پاپا فرانسیس باسیان لە بارودۆخی ژیانی كوردانی ئێزیدی و مەسیحییەكان و كەمینەكانی تری عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی كرد.

نادیە موراد كە باڵوێزی نیازپاكی نەتەوە یەكگرتووەكانیشە، لە دیدارەكەدا ئاماژەی بەبارودۆخی خراپی ژیانی كوردانی ئێزیدی و مەسیحییەكانی دەشتی نەینەوا داوە، بەتایبەتی كە لە دوای كۆتاییهاتنی داگیركاری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا، ناوچەكە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە پشتگوێ خراوە.

نادیە موراد باسی لە پێویستی یارمەتیدانی ناوچە وێرانبووەكانی دەست داعش كردووە لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە.

كچە چالاكوانە كوردە ئێزیدیەكە لە كۆتایی دیدارەكەدا دانەیەك لە كتێبی "دواهەمین كچ"ی وەك دیاری بەپاپا فرانسیس بەخشی.

تعليقات

المشاركات الشائعة