نادیا موراد ل ئەلمانیا داخوازا مافێ پەنابەريێ بۆ ئێزديان دكه‌ت

باسنيوز:
نادیە موراد چالاكوانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و كچە ڕزگاربووی ژێر دەستی داعش، لە دیدارێکیدا چاوی بەئەنجیلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا كەوت و داوای هاوكاری لە حكوومەتی بەرلین كرد بۆ ئەوەی مافی پەنابەریەتی بەكوردانی ئێزیدی بدەن.

نادیە موراد چالاکوانی مافی مرۆڤ و کچە كوردی ئێزیدی رزگاربووی ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش، لە تویتێکیدا کە بەزمانی ئینگلیزی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئێوارەی دوێنێ لە دیدارێکیدا چاوی بە ئەنگیڵا مێرکل کەوتووە.

ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات کە لە دیدارەکەیدا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا باسیان لە بارودۆخی ئێزیدییه‌كان کردووە و داواشی کردووە به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئێزیدییه‌كان و بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان له‌ شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ خاپوور كراون، ئەڵمانیا هاوکاری تەواویان بکات.

لە بەشێکی قسەکانیدا نادیە موراد نووسیویەتی لەگەڵ ئەنگێلا مێرکل باسیان له‌ زه‌رووره‌تی په‌سه‌ندكردنی مافی په‌نابه‌ریەتی ئێزیدییه‌كان كرد.

تعليقات

المشاركات الشائعة