سەرۆك بارزانی: جيێ شانازیێ يه كوردستان وهلاتێ پێكڤهژیانا هەموو ئایین و نەتەوە و پێكهاتەيايه
باسنيوز:
بەبۆنەی جەژنەکانی سەری ساڵی زایینی و لەدایکبوونی عیسا مەسیح (پەیامهێنی پەیڕەوانی ئایینی مەسیحی) ، سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
سەرۆک بارزانی لە بەشێکی پەیامەکەیدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە دەڵێ"جێگەی شانازییە كە كوردستان وڵاتی پێكەوەژیان و تەبایی هەموو ئایین و نەتەوە و پێكهاتەكانە و، پشت بە خوای مەزن و بە هیممەتی هەموو لایەك دەبێ ئەو پێكەوەژیان و برایەتییە قووڵتر ببێتەوە".
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانییە:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەکانی سەری ساڵی زایینی و لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح درودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.
هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی دەستپێكی ژیانێكی پڕ لە ئاشتی و برایەتی نێوان هەموو لایەك و، كۆتایی بە تیرۆر و زوڵم و چەوساندنەوە بێت، بەتایبەت كە خوشك و برا مەسیحییەكانمان لە ساڵانی ڕابردوو ئازارێكی زۆریان بە دەست تیرۆریستانەوە بینیوە.
جێگەی شانازییە كە كوردستان وڵاتی پێكەوەژیان و تەبایی هەموو ئایین و نەتەوە و پێكهاتەكانە و، پشت بە خوای مەزن و بە هیممەتی هەموو لایەك دەبێ ئەو پێكەوەژیان و برایەتییە قووڵتر ببێتەوە.
ئومێد دەكەم هەموو جەژنەكانتان بە خۆشی و ئاشتی بكەنەوە و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
24ـی 12ـی 2018
تعليقات