ئه‌لمانیا دێ 600 په‌نابه‌رێن ئێزدی وه‌رگرت
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانێكی ئێزدی بواری مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئه‌و وڵاته ره‌زامه‌ندی داوه بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتوو مافی په‌نابه‌رێتی بداته 600 ئێزدی.
به گوێره‌ی وێبسایتی ئێزدی 24، سام ساڵح، چالاكوانی ئێزدی رایگه‌یاندووه، پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كریستیان (CDU)، كه پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیایه، توانیویه‌تی له ویلایه‌تی به‌رلینی پایته‌خت، ره‌زامه‌ندی حكوومه‌ت وه‌ربگرێت بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی به 600 ئێزدی.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و چالاكوانه راشیگه‌یاندووه، ره‌زامه‌ندی ته‌واوی حكوومه‌ت وه‌رگیراوه بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی و سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ساڵح راشیگه‌یاندووه، به‌رنامه‌كه به سه‌رپه‌رشتی هه‌ندێك رێكخراوی مرۆیی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێكاره فه‌رمییه‌كان بگیرێته‌به‌ر و ڤیزای ئه‌ڵمانیا به‌و ئێزدیانه بدرێت.
سام ساڵح بۆ وێبسایته‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، به‌رنامه‌كه ئامانجداره و ئه‌و ئێزدیانه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانییان هه‌یه له پێشترن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك په‌نابه‌ر له ئه‌ڵمانیا پێشوازییان لێ بكرێت.
تعليقات