رووفاتێن هه‌فت كه‌سێن ئێزدى ل شنگال هاتنه‌ ديتن

وشه‌:
گۆڕێكی تری كوردانی ئێزیدی لە كۆمەڵگای گردعوزێری سەر بە شارۆكەی شنگال دۆزرایەوە كە رووفاتی حەوت كەسی تێدایە، بە دۆزینەوەی ئەو گۆڕە سەرجەم گۆڕە بە كومەڵە دۆزراوەكانی شنگال گەیشتە نزیكەی 60 گۆڕ.

ئەمڕۆ شەموو 17 تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەر، باسم شنگالی چالاكوانی ئێزیدی بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ گۆڕێكی تری كوردانی ئێزیدی لە كۆمەڵگای گردعوزێری سەر بە شارۆكەی شنگال دۆزرایەوە كە رووفاتی پێنج بۆ حەوت كەسی تێدایە.

زیاتر گوتی، ئەو گۆڕە بە كومەڵە لەلایەن رێكخراوێكی ئێزیدی دۆزراوەتەوە كە لە نزیكەوە سەردانی ناوچەكەی كردووە و دوای شەهیدكردنی ئەو روفاتانە ئەوا لە ژێر ئاوڕێژەكان ڕفێندراون كە ئەوانیش ژن و منداڵن و هەمووان خەڵكی كۆمەڵگای گردعوزێرن.

ئەو چالاكە ئێزیدییە بە پێویستی دەزانێت كە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئێزیدی بەپێی رێسا و رێكاری یاسایی هەڵبدرێنەوە بۆ ئەوەی كەسوكاری قوربانییان دڵخوش بن بە گەڕانەوەی رووفاتەكانیان. وەك دووپاتی لەوە كردەوە كە دوای ئەوەی چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دەستیان بەسەر شارۆكەی شنگالدا گرت، خەڵكانێكی زۆر لە كوردانی ئێزیدی كۆمەڵكوژ كراون و كارەساتی مرۆیی گەورە لە ناوچە جیاوازەكانی شنگال بەسەر ئێزیدییەكان هاتووە و تا ئێستە نزیكەی 60 گۆڕی بە كومەڵ دۆزراونەتەوە.

بەهۆی كارەساتی شنگال زیاتر لە شەش هەزار كوردی ئێزیدی شەهید كراون و زیاتر لە شەش هەزاریش رفێنڕاون كە تا ئێستە تەنیا سێ هەزار و 330 كەس رزگار كراون.

تعليقات

المشاركات الشائعة