بەرپرسهكى ئێزدی: ئازادی بۆ هەموو ئايينان ل کوردستانێ هەیە
باسنیوز:
بەرپرسێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە هەندێک ئاین لە عێراق قەدەغەن و لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتیی فەرمییان هەیە.
خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف لە کۆنگرەی ئاشتی و میانڕەوی لە هەولێر، رایگەیاندووە، لە ساڵەکانی 2017 و 2018، وەزارەتەکەی 700 کتێبی بەهی بانگەشەکردن بۆ توندوتیژیی ئاینی، قەدەغە کردووە.
خەیری بۆزانی ئاماژەی بە ئازادیی ئاینی لە هەرێمی کوردستان و بەراورد بە عێراق کردووە و رایگەیاندووە، لە وەزارەتی ئەوقاف، حەوت ئاین بەڕێوەبەرایەتیی گشتییان بۆ کراوەتەوە، لەکاتێکدا لە عێراق، وەزارەتی ئەوقاف نەهێڵدراوە و لە بڕی ئەوە دیوانی وەقفی سوننی و شیعی کراونەتەوە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف جەختی لە بوونی ئازادیی ئاینی لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و رایگەیاندووە، پەیڕەوانی هەندێک ئاینی وەک جوولەکە، زەردەشتی و سابیئە لە عێراق دەکوژرێن و بە کافر لەقەڵەم دەدرێن، کەچی لە هەرێمی کوردستان فەرمانگەی تایبەتی حکوومەتیان بۆ کراوەتەوە.
لە کوردستان پێچەوانەی وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەموو نەتەوە و ئاینەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەیەکەوە دەژین و بەشداریی خۆشی و ناخۆشییەکانی یەکتر دەکەن.
تعليقات