بەرپرسێ گۆڕێن بكۆم ل شنگال: ژ 69 گۆڕێن بكۆم ته‌نها سێ هاتينه‌ هه‌لدان

وشه‌:
بەرپرسی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی شنگال روونی دەكاتەوە كە سەرجەم ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانەی ئێستە لەلایەن هاووڵاتییان دەدۆزرێنەوە، پێشتر دۆزراونەتەوە، بەڵام بۆ هەڵدانەوەیان پێویستە لایەنی نێودەوڵەتی بەشدار بێت، بۆیە تا ئێستە هەڵ نەدراونەتەوە.

نەقیب فەلاح، بەپرسی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی شنگال بە"وشە"ی راگەیاند, ئەو گۆڕە بە كۆمەڵەی ئێستە دۆزراوەتەوە، پێشتر لای ئێمە دۆزراوەتەوە و شوێنەكەیشمان دەستنیشان كردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی چەكدارانی داعشی لێ بوو و دواتریش حەشدی شەعبی هاتبوونە ناوچەكە، نەمان توانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان هەڵدەینەوە، بۆیە ئێستە خەڵك دەچنە سەر گۆڕە بە كۆمەڵەكان و لە میدیاكان بەڵاو دەكەنەوە ، بۆیە پێیان وایە گۆڕی نوێن دۆزراونەتەوە.

نەقیب فەلاح روونی كردەوە، تا ئێستا ئەوەی لای ئێمە تۆمار كراون ٦٩ گۆڕی بە كۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە، بەڵام تەنیا سێ گۆڕ هەڵدراونەتەوە، ئەوانیش مەترسی لەناوچوونیان هەبوو بەهۆی لافاو و نەگونجاوی شوێنەكانیان.

ئەو بەرپرسە باسی لەوەیش كرد، نازانین لەناو گۆڕەكاندا چەند روفاتی تێدایە، چونكە هێشتا هەڵ نەدراونەتەوە و بۆ هەڵدانەوەیش پێویستە لایەنی نێودەوڵەتی تێیدا بەشدار بێت، چونكە بەغدایش بەبێ بوونی لایەنی نێودەوڵەتی ناتوانن هەڵیدەنەوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة