ب وێنه.. به‌لگه‌يێن كرين و فرۆشتنا كچێن گرتيێن ئێزدی ئاشكه‌را دبن
باسنيوز:
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تییه‌كانى كوردى ئێزدی، كڕین و فرۆشتنى كچه‌كانیانه له‌نێوان چه‌كدارانى داعش. (باس) چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى به‌ده‌ست هێناوه، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیى كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردنیان و پێشاندانیانى كچه ئێزدییه‌كان.
حوسێن قائیدی، به‌ڕێوەبه‌رى نووسینگه‌ى رزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى، سه‌ر به نووسینگه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به (باس)ى ڕاگه‌یاند: ”كچی ئێزدی به شێوه‌یه‌كى زۆر دڕنده و نامرۆڤانه بازاڕیان پێ كراوه، داعش وه‌كوو كۆیله‌یه‌ك ته‌ماشاى كچانى ئێزدی ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئه‌و چه‌كدارانه ده‌ستگیر بكرێن و به سزای خۆیان بگه‌ن، حكوومه‌تى عێراق ده‌توانێت ژمارەیەکی زۆرى داعش ده‌ستبه‌سه‌ر بكات“.
قائیدى راشی گه‌یاند: ”چه‌كداران له ڕێى به‌رنامه‌ى (واتس ئاپ)ه‌وه قسه‌یان ده‌كرد و بازاڕیان به كچە ئێزدییەکان دەکرد و نرخیشیان بۆ داده‌نان، سه‌ره‌تا وێنه‌كه‌یان له‌نێوان خۆیاندا بڵاو ده‌كرده‌وه و ستایشی جوانییه‌كانیان ده‌كرد و ده‌یانگوت كه كچێكى ڕێكوپێكه و ئاماژه‌یان به ته‌مه‌نیشیان ده‌كرد و دواتر نرخێكیان بۆ داده‌نا و له‌نێوان خۆیاندا ده‌یانفرۆشته‌وه“.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ”هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ى به‌ده‌ستمان كه‌وتوون، له مۆبایلی چه‌كدارانمان ده‌رهێناوه، كه كوژراون یاخود گیراون و له نووسینگه‌كه‌مان دیكیۆمێنت كراون، له كاتى پێویست بۆ ناساندنى ئه‌و جینۆسایده، وێنه‌كان ده‌خرێنه به‌ر چاو“.
قائیدی ئاشكراى كرد: ”له‌ناو نامه‌كاندا دیاره چۆن نرخى كچه ئێزدییه‌كانیان كه‌م و زیاد كردووە، زۆربه‌ى زۆریان وه‌كوو خزمه‌تكار فرۆشراون، هه‌ندێك له‌و كچانه به وێنه‌ى نه‌شیاو فرۆشراون“.
كاوه عیدۆ خه‌تارى، سه‌رۆكى رێكخراوى كۆبوونه‌وه‌ى كوردى ئێزدی بۆ (باس)ى ده‌رخست: ”ئێمه بۆ ماوه‌ى چوار ساڵه به به‌رده‌وامى سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵكوژیى (كۆمكۆژیا) كوردانى ئێزدی هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه و دێكیۆمێنت ده‌ده‌ین، به‌تایبه‌تى ئه‌و دێكیۆمێنتانه‌ى ده‌رباره‌ى كڕین و فرۆشتنى كچى ئێزدین له‌لایه‌ن ڕێكخراوى تیرۆریستى داعشەوە، له‌م ساته‌دا ئێمه زۆر به‌ڵگه‌نامه و دێكیۆمێنتمان له‌لایه، به‌نیازین به دادگاى نێوده‌وڵه‌تىی پێشان بده‌ین و جینۆسایدى كوردى ئێزدی له‌سه‌ر ده‌ستى داعش بخه‌ینه به‌رچاو و جیهان هه‌مووى له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه شاهیده“.
له ساڵى 2014ه‌وه هه‌تا ئێستا، له كاتى رفاندنى زیاتر له 6 هه‌زار كچ و كوڕ و منداڵى ئێزدی، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 10 ملیۆن دۆلاری بۆ كوردانى ئێزدی ته‌رخان كردووه، هه‌تا ئێستا 3102 ڕفێنراوانى ئێزدی ون بوون و 3317 رفێنراوانى ئێزدیش رزگار كراون، له مووسڵ بڕیار دراوه لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاشكراكردنى چاره‌نووسى 3100 رفێنراوى ئێزدی دابمه‌زرێنن، هه‌روه‌ها دوو نووسینگه‌ى دیكه‌ش بۆ چاره‌نووسى رفێنراون داده‌مه‌زرێنن.
تعليقات