پەرلەمانتاره‌كی ئێزدی:كوتلەيا مالیكی و عامری ئيمزايا سه‌خته‌ بۆ من كريه‌

باسنيوز:
دوای ئەوەی حەسەن كازم پەرلەمانتار لە رەوتی حیكمە رایگەیاند كوتلە گەورەكەی مالیكی و عامری ئیمزاكەیان ساختە كردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ سائیب خدر پەرلەمانتاری كوردی ئێزیدییش بەهەمان شێوە رایگەیاند كوتلەكەی مالیكی و عامری ئیمزای ئەویان ساختە كردووە، دەنا بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بەكوتلەكەی ئەوانەوە نەكردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە لە میانی ئەو "كوتلە گەورەیە"ی نووری مالیكی لە لیستی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری لە لیستی هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ چەند هێزێكی تر رایانگەیاند، دوو ئیمزا بەساختە بۆ هێزە بەشدارەكانی كوتلەكە زیاد كرابوو.

پەرلەمانتار سائیب خدر دووپاتی كردەوە ئیمزاكەی ساختە كراوە، گوایە چووەتە نێو كوتلەی بنیاتنان، بەڵكو ئەو بەردەوامە لەنێو هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە.

ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عێراق ئاماژەی دا كە ئەو ئیمزایەی بۆی كراوە ساختەیە، بەهیچ شێوەیەك سەنگەری نەگواستووەتەوە بەرەكەی تر.

رایگەیاند كە وابەستەیە بە كوتلەی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە كە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی نەسر و موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی سائیرون و چەند هێزێكی تر راگەیەندراوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة