دادگهها عێراقێ كهيسا جينۆسايدا ئێزديان نه لڤانديه
وشه:
ماوەی سێ ساڵە هەشت پارێزەری خۆبەخش سكاڵای ئێزیدییەكانیان لە دادگای ناوەندی عێراق تۆمار كردووە بەمەبەستی ناساندنی ئەو تاوانە و ناچاركردنی حكوومەتی عێراق بە قەرەبووكردنەوەیان، بەڵام تا ئێستە دادگای عێراق ئەو كەیسەی نەجووڵاندووە.
ئەمڕۆ شەموو چواری ئاب، كارۆخ خالیدە ڕەش پارێزەری كەیسی ئێزیدییەكان بۆ قەرەبووكردنەوەیان لە دادگای ناوەندی عێراق بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ماوەی سێ ساڵە سكاڵامان تۆمار كردووە لە داگای ناوەندی عێراق بۆ كەیسی ئێزیدییەكان و ناساندنی هاوشێوەی تاوانەكانی تر كە دژی پێكهاتەكانی عێراق لە ڕابردوو ئەنجام دراوە.
ئەو پارێزەرە گوتی، هەموو مانگێك سەردانیمان هەبوو بۆ دادگا، بەڵام بەهۆی فشاری سیاسی دادگا تا ئێستە نەیتوانیوە كەیسەكە بجووڵێنێت و وەك خۆی ماوەتەوە و ئامادەی ئەوە نییە قەرەبوو بكرێنەوە.
ئاماژەی دا، لە ئەگەری یەكلاكردنەوەی ئەو سكاڵایە، چەندان بەرپرسی سیاسیی عێراق دەبێت لە بەردەم دادگا ئامادە بن و دادگایی بكرێن، چونكە بەرپرسن لەو كەیسە و لە ڕابردووش هەوڵی زۆر هەبوو بۆ داخستنی و ئێستەش حكوومەتی عێراق نایەوێت ئێزیدییەكان قەرەبوو بكرێنەوە.
سێ ئابی ساڵی 2014 تیرۆریستانی داعش دەستیان بەسەر شنگال و ناوچە ئێزیدینشینەكان گرت كە زیاتر لە شەش هەزار كەسی كوشت و زیاتر لە شەش هەزاری تریش ڕفێنران، بە تایبەتی لە ناویاندا كچ، ژن و منداڵ زۆر بوون كە دواتر كڕین و فرۆشتنیان پێ دەكرا، تا ئێستەش سێ هەزار و 102 كەسی ئێزیدی بە تایبەت كچ و ژن ڕزگار نەكراون.
تعليقات