"ئەنجومەنێ ئاسایشا نێڤ ده‌وله‌تى بریار لسه‌ر کەیسا ئێزدیان دا"

باسنيوز:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە کاری ئەو لێژنەیەی بۆ کەیسی ئێزیدییەکان پێکهێنراوە، بەرەو پێشچوونی باشی بەدەست هێناوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە ٧\٨\٢٠١٨ ڕای گەیاند، ئەو لێژنەیەی کە بۆ کەیسی خوشک و برا ئێزیدیەکانمان پێکهێنراوە زۆر بە باشی کارەکانیان ئەنجام داوە، هەروەها کەیسەکەش خۆشبەختانە بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەوەشی خستە ڕوو، ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری لەو بارەیەوە دەرکردووە، ئێمەش لە هەرێمی کوردستان بەوە خۆشحاڵین، هەروەها بڕیارە لە ئەنجومەنی ئاسایشەوە سەردانێکی عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت".

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هیوای خواست کە لەگەڵ بەغدا کاری جدی بکەن، بۆ ئەوەی کەیسی ئێزیدییەکان کە بە جینۆساید و تاوان هەژمار بکرێت، هەورەها هیودارین قەرەبووی ئەو خەڵکانەش بکرێتەوە.

ڕێکەوتی 2014/8/3 ڕێکخراوی تیرۆرسیتی داعش پاش داگیرکردنی پارێزگای نەینەوا، هێرشیان کردەوە سەر قەزای شنگال و لە هێرشێکی دڕندانەدا بە سەدان کوردی ئێزدیان شەهید و بە هەزاران کچ و ژن و منداڵی کوردی ئێزدی بەدیل گیران لە بازارەکانی عێراق و سووریا فرۆشران و بە کۆیلە کران.

لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەدان کەسیان ئازاد کراون و لە چەندان کەمپ لە سنووری پارێزگای دهۆک هەموو ئاوارەکانی شنگال جێگیر کراون.

تعليقات

المشاركات الشائعة