حازم تەحسین بەگ: کۆمكوژيا ئێزدیان بەردەوامە

هەولێر-KDP.info- 
وەکیلی میری ئێزدیان دەڵێ، زیاتر لە چوار ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی ئێزدییاندا تێپەڕی، ئەو کۆمەڵکوژییە ویژدانهەژێن و ناخهەژێن بوو، کەچی ئێستایش کۆمەڵکوژی ئێزدیان بەردەوامە.

ئەمڕۆ لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆنفراسی تایبەت بە جینۆسایدناساندنی کوردانی ئێزدی بەڕێوە چوو، لەو بارەیەشەوە، حازم تەحسین بەگ گوتی: "بۆیە ئەم کۆمەڵکوژییە بۆ ئێزدییان ناخهەژێن بوو، چونکە بەسەدان خەڵکی سڤیل کوژران و بە هەزاران کچ و ژنانی ئێزدی ڕفێنڕان و تا ئێستا ئەم کۆمەڵکوژییە بەردەوامە."

حازم تەحسین بەگ گوتی: "تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و ٢٠٠ کەسی ئیزدی لە دەست داعشدا ماون و چەندین گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزرانەوە و زیاتر لە ٣٥٠ هەزار کەس لە نێو کەمپەکاندا ژیان بەسەر دەبەن، ئێمە وەک میرانی ئێزدییان و ئەنجومەنی باڵای ڕۆحانی ئێزدییان داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی نەتەوەیەکگرتووەکان و حکوومەتی بەغدا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین هەرچی زووە هاوکاریی ناوچە ئێزدییەکان بکەن و بەتایبەت شنگال ئاوەدان بکەنەوە و قەرەبووی خەڵک بکەنەوە و ئەم کەیسە بە جینۆساید بناسرێت، وەک چەند پەرلەمانانی ئەورووپا بڕیاریان لەسەر بەجینۆسایدناساندنی ئێزدییان داوە، بۆ ئەوەی متمانەت خەڵک بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێتەوە و سەقامگیری بەرقرار بکریت."

وەکیلی میری ئێزدییان دەشڵێ: "خوازیارین لە حکوومەتی بەغدا و هەرێم هاوکاریی ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوەیەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکەن و هەموومان هاوکاری بکەین بۆ ئەوەی ئەوانەی دەستیان لە داعشدا هەبووە سزا بدرێن."

حازم تەحسین بەگ ئاماژەیشی دا: "سوپاسی هەڵوێستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکەین کە ڕایگەیاندبوو پاڵپشتیی ڕاستەوخۆ دەگەیەننە ئێزدییان و مەسیحیان. سوپاسی هەڵوێستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دەکەین بۆ کردنەوەی نووسینگەیەکی تایبەت بە ڕزگارکردنی ڕفێنراوەکان، یەکێک لە ڕفێنراوەکانیش نادیا موراد بوو، ئەویش بووەتە باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوەیەکگرتووەکان."

تعليقات

المشاركات الشائعة