پتريا گرتيێن ئێزدى يێن د ده‌ستێ داعشێ دا ماين زارۆكن

رووداو - هەولێر
بەرپرسی کاروباری رفێندراوانی کوردی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک دەڵێت، هەرچەندە لە 51.6%ی کوردانی ئێزدی لەدەست داعش رزگارکراون، بەڵام لەو ژمارەیەی کە لەلای داعش ماون، زۆربەی رفێندراوەکان لە کچان و کوڕانی کوردی ئێزدی پێكهاتوون.

حوسێن قائیدی، بەرپرسی کاروباری رفێندراوانی کوردی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە کۆی شەش هەزار و 417 کوردی ئێزدی رفێندراوی دەستی داعش، تاوەکو ئێستا تەنیا سێ هەزار و 312 کەسیان ئازادکراون و زیاتر لە سێ هەزار و 100 کەسیان لەدەستی داعشدا ماون، کە زۆرینەیان منداڵن بە هەردوو رەگەزەوە. هەنگاوەکانیشمان بۆ رزگارکردنیان بەردەوامە".

دوای کۆنترۆڵکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، چەکدارانی ئەو رێکخراوە لە 3-8-2014 هێرشیانکردە سەر شنگال و کۆنترۆڵیانکرد. لە رۆژی 13-10-2015 شنگال لایەن پێشمەرگەوە لە دەست داعش کۆنترۆڵکرایەوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة