ئه‌نجوومه‌نێ شنگالێ برياره‌كێ دده‌ت

شنگال-KDP.info- 
سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال ڕایدەگەیێنێت، بڕیارە لە چەند رۆژی دابێ بگەڕێنەوە بۆ شنگال و دەست بە دەوامی فەرمیی خۆیان بكەنەوە. دەشڵێت، باس لەوە دەكرێت كە ئەمەریكا بنكە سەربازییە كۆنەكەی لەسەر چیای شنگال نۆژەن دەكاتەوە، بەمەیش ئەمنییەت بۆ تەواوی ناوچەكە دەگەڕێتەوە.

لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر، ئیدارەی شەرعی لە شنگال نەماوە، كە لە سنووری دهۆك دەوامی خۆیان دەكەن و چەندین جاریش بەڵێن بە ئیدارەكە دراوە بگەڕێنەوە بۆ شنگال و پارێزگارییان لێ دەكەن و كێشەیان بۆ دروست ناكەن، بەڵام تا ئێستا بۆیان جێبەجێ نەكراوە.

وەیس نایف، سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دۆخی شنگال زۆر خراپە و تا ئێستا هێزە عێراقییەكان رێگە بە كردنەوەی رێگای شنگال نادەن و  داخراوە، بەڵام بەرنامەیەكمان هەیە كە لەم رۆژانەدا بگەڕێینەوە بۆ شنگال ئەگەر گرفتی دیكەمان بۆ دروست نەكەن، حكوومەتی عێراقیش بەڵێنی داوە كێشەمان بۆ دروست نەكەن و پاسەوانیشمان بۆ دابین دەكەن، بۆیە ئێمەیش چاوەڕێی فەرمان دەكەین و هەر كاتێك فەرمانمان پێ كرا، دەگەرێنەوە شنگال".
وەك نایف گوتی: "ئەمەریكا سەردانی شنگالی كردووە و بنكە سەربازییە كۆنەكەی خۆی لەسەر چیای شنگال بەسەر كردووەتەوە و باس لەوە دەكرێت كە نۆژەن دەكرێتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەمە یەكلا نەبووەتەوە، وەلێ ئەگەر ئەمەریكا بێتە ناوچەكە، ئەمنییەت بە تەواوی دەگەڕێتەوە بۆ شنگال، چونكە ترسی خەڵكی ئێمە لە حەشدی شەعبی و پەكەكەیە و، ئەگەر ئەمەریكایش بێت دژی ئەو دوو هێزەیە، كە بەمەیش ناتوانن هیچ شتێك بەرانبەر بە خەڵكی شنگال بكەن".

تعليقات

المشاركات الشائعة