بنگهههكى سهربازى دێ لسهرێ چيايێ شنگالێ ئێته دامهزراندن
وشه:
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕای گەیاند، رێككەوتنێك لە نێوان سوپای عێراق و ئەمەریكا كراوە بۆ ئەوەی بنكەیەك لەسەر چیای شنگال دروست بكرێت هاوكات داواكراوە كە پێشمەرگە بچێتە چوار چێوەی ئەو بنكە سەربازییەوە.
سیدۆ چەتۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بە "وشە"ی راگەیاند، دوای ئەوەی هێزێكی ئەمەریكا هاتە شنگال و سەردانی چیای شنگالی كرد رێككەوتنێكیان لەگەڵ سوپای عێراق كردووە بۆ ئەوەی بنكەیەكی هاوبەش لە نێوان ئەمەریكا و سوپای عێراق لەسەر چیای شنگال دروست بكەن.
زیاتر گوتی، داوامان كردووە ئەگەر ئەو بنكەیە لەسەر چیای شنگال دروست بكرێت پێویستە پێشمەرگەیش تێیدا بەشدار بێت، چونكە ناكرێت بەبێ پێشمەرگە ئەو كارە بكرێت و ئەو ناوچانە دەكەونە سنووری مادەی 140 كە پێویستە هاوئاهەنگی لەنێوان هێزەكان هەبێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕوونیشی كردەوە كە تا ئێستە دیار نییە مەبەستی هاتنی ئەمەریكا بۆ شنگال و دروست كردنی بنكەی سەربازی لەسەر چیای شنگال چیە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی لە بەرژوەندی خڵكی شنگال و ناوچەكەدایە.
ماوەیەك لەمەوبەر هێزێكی ئەمەریكی سەردانی چیای شنگالیان كرد و هەر ئەوكات قسە لەسەر ئەوە كرا كە ئەو هێزەی ئەمەریكا لە شنگال جێگیر دەكرێن.
تعليقات